رۆژی شەممە، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی یازدەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایز لە هەڵەبجە، خەڵاتی رێزلێنانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخشرایە ژمارەیەک هونەرمەندی فۆتۆگرافەری رۆژهەڵاتی کوردستان.
خەڵاتەکە لەلایەن دەلیل جەمال، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری رۆشنبیری و لاوانەوە پێشکەشی ئەو هونەرمەندانەی “خانەی عەکاسانی رۆژهەڵات” کرا، کە بە کردنەوەی پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردبوو.
پێشانگەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجەوە رێکخرابوو، ژمارەیەک وێنەی فۆتۆگرافەرە کوردەکانی لەخۆگرتبوو و تیشکی خستبووە سەر سروشت و ژیانی کوردستان.

