فیلمی “Regretting You” کە لە بەرهەمی کۆمپانیای پاراماونتە، داهاتەکەی گەیشتە 7.9 ملیۆن دۆلارە، کە بە رێژەی ٤٣% کەمیکردووە، بەڵام هێشتا لە پێشبڕکێی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادایە.
فیلمەکە کە لە رۆمانێکی کۆلین هۆڤەر وەرگیراوە، لە ماوەی دە رۆژدا کۆی داهاتی گەیشتووەتە 27.3 ملیۆن دۆلار.
ئەمەش بە بڕی 6.3 ملیۆن دۆلار کەمترە لە فیلمی “Ticket to Paradise” کە هەمان چیرۆکی هەبوو و لە ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا و ٦٨ ملیۆن دۆلاری لە ئەمریکا بەدەستهێنا.

