بڕیارە رۆژی چوارشەممە، 12ی تشرینی دووەم، چالاکییەکانی 46ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە دەستپێبکات و تا 21ی مانگ بەردەوام بێت. فێستیڤاڵەکە بە بەشداریی زیاتر لە 60 وڵات و ئامادەبوونی شاندی عەرەبی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوبەرانی فێستیڤاڵ رایگەیاند، فیلمی “The Blue Trail” لە دەرهێنانی گابرێل ماسارۆ وەک فیلمی کردنەوە نمایش دەکرێت. فیلمەکە بەرهەمێکی هاوبەشی بەرازیل، پۆرتوگال و ئیسپانیایە و باس لە پەیوەندیی مرۆڤ بە یادەوەری و ناسنامەوە دەکات لە ژینگەی ئەمازۆندا.
پێشبڕکێی سەرەکیی نێودەوڵەتی 14 فیلم لەخۆدەگرێت لە وڵاتانی میسر، فەلەستین، تونس، مەغریب، تورکیا، بەلجیکا، فەرەنسا، کەنەدا و مەکسیک. هەروەها 13 فیلمی میسری لە بەشە جیاوازەکاندا بەشدارن.
دەرهێنەری دیاری تورک، نوری بیلگە جەیلان، کە خاوەنی خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی کانە، وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی دەستنیشانکراوە.

