zagros news agency

لە هەولێرپێشانگەی شێوەکاریی “رەنگەکانی هێلن” کرایەوە

ئەمڕۆ دووشه‌ممه،‌ لە شاری هەولێر، پێشانگەیەکی تایبەتی شێوەکاری بۆ هونەرمەند هێلن عارف لەژێر ناونیشانی “رەنگەکانی هێلن” کرایەوە.

رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگەکە لە گەلەریی میدیا بە ئامادەبوونی و سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەڕێوەچوو.

فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی و ئازاد لەشکری، بەڕێوەبەری بەشی هونەری شێوەکاری و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەردۆستان و هونەرمەندان ئامادە بوون.

لە پێشانگەی “رەنگەکانی هێلن”ـدا، کۆمەڵێک تابلۆ و بەرهەمی هونەریی سەرنجڕاکێش نمایشکران. 

بەرهەمەکان گوزارشت بوون لە دنیابینی تایبەتی هونەرمەند و رەنگدانەوەی بەهرە و دەستڕەنگینییەکەی، کە سەرنجی ئامادەبووانی بەلای خۆیدا راکێشا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە هونەرمەند هێلن عارف، ستایشی ئاستی هونەری و تواناکانی ناوبراوی کرد و هیوای خواست، ئەمە هەنگاوێک بێت بۆ بەردەوامی زیاتر لە کارە هونەرییەکانیدا و خزمەتکردن بە هونەری کوردی.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەڕەنسا ئەنجومەنی بەرگری پێکدێنێت

سەڵاح

دیمبلی داوای مووچەیەکی خەیاڵی دەکات

یاسین

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڤاڵی بەڕێز (تەحسین دۆلەمەری)

یاسین