رۆژی دووشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوبەری گشتیی بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک هونەرمەند ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی گۆرانی و میوزیکی “دیاری” بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری هەولێر، لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە هەماهەنگی ماڵی تەمبووری کورد، سازکرا.
ئەلبوومە نوێیەکە لە بەرهەمهێنانی ستۆدیۆی شاماران بۆ هونەرمەند جەلال ساعیدی بەرهەمهێنراوە.
هونەرمەند جەلال ساعیدی و گرووپی میوزیکی یارسان، لە پێناو بایەخدانی زیاتر بە ئامێری میوزیکی کوردی تەمبوور، چەند بەرهەمێکیان پێشکەشکرد.
ئامانج لەم چالاکییە، گرنگی دانە بە ئامێری میوزیکی تەمەبوور، کە یەکێکە لە ئامێرە ڕەسەنەکانی میوزیکی کوردی و لەو پێناوەدا، پێشتر وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەهاوکاری چەند هونەرمەند و شارەزایەکی ئامێری تەمبوورە، ماڵی تەمبوورەی کوردی دروستکرد، تا لەو ڕێگەوە کاربکرێت بۆ زیاتر ناساندنی ئامێری تەمبوورە و کارکردن بۆ تۆمارکردنی لە ڕێکخراوی یۆنسکۆ، وەک یەکێک لە ئامێرە دێرینەکانی میوزیکی کوردی.

