zagros news agency

سەنا بەرزنجە “سەراب”ـی بڵاوکردەوە؛ دەپرسێت: کێ سەرابی تۆیە؟

خانمە گۆرانیبێژی کورد، سەنا بەرزنجە، نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەناوی “سەراب” بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.

ئەم بەرهەمە نوێیە لە کەناڵی تایبەتیی هونەرمەند لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە. سەنا بەرزنجە هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە، لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسیارێکی ئاراستەی هەوادارانی کردووە و نووسیوویەتی: “کێ سەرابی تۆیە؟”.

تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن باز نووسراوە و ئاوازەکەی لەلایەن مۆژین دانراوە. هەروەها کاری دابەشکردن و میکسی میوزیکەکەی لەلایەن موعین حەبیبی ئەنجامدراوە.

ڤیدیۆکلیپەکە لەلایەن ئیڤن ستیڤن کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

سەنا بەرزنجە بە یەکێک لە دەنگە دیارەکانی نەوەی نوێ دادەنرێت و بەرهەمەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینەرێکی زۆریان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند دکتۆرێکی سەربازیی دانیان بە دزینی جگەری زیندانیان ناوە

یاسین

ئاستی نرخەکانی زیو لە دوای کردنەوەی بۆرسە جیهانییەکان

سەڵاح

ئەشکەوتی هەزارمێرد بەسەرکرایەوە

ART