zagros news agency

سکارلێت جۆهانسن دەچێتە نێو جیهانی فیلمە ترسناکەکان

خانمە ئەکتەری جیهانی سکارلێت جۆهانسن، وەک پاڵەوانی فیلمی نوێی زنجیرە فیلمی بەناوبانگی (Exorcist) دەستنیشانکرا.

مایک فلانەگان پێشتر دەرهێنانی بۆ فیلمە دیارەکانی (The Haunting of Hill House) و (Doctor Sleep) کردووە، ئەرکی نووسین و دەرهێنانی ئەم بەشە نوێیەی زنجیرەکە لە ئەستۆ دەگرێت. 

فلانەگان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (Variety) رایگەیاند: “سکارلێت جۆهانسن ئەکتەرێکی نایابە و هەمیشە ڕۆڵگێڕانە سەرنجڕاکێشەکانی، لایەنێکی واقیعی دەبەخشنە کارەکان. زۆر دڵخۆشم بە پەیوەندیکردنی بە فیلمی Exorcistـەوە”.

تاوەکو ئێستا وردەکاری زیاتر دەربارەی چیرۆکی فیلمەکە و ئەکتەرەکانی دیکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بڕیارە لە مانگی ئاداری 2026 نمایش بکرێت.

فیلمەکە چیرۆکێکی سەربەخۆ دەبێت و پەیوەندی بە بەشی دووەمی فیلمی (The Exorcist: Believer)ـەوە نییە کە ساڵی 2023 نمایشکرا و دەیڤد گۆردن گرین دەرهێنانی بۆ کردبوو. جێی باسە گرین پلانی دانابوو سێ بەش بەرهەم بهێنێت، بەڵام دوای ئەوەی فیلمەکەی پێشووی نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، لە پڕۆژەکە کشایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Joker” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

لە هەولێر رێوڕەسمێک بۆ ناساندنی شەش کتێب بەڕێوەچوو

ART