حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە، لە شاری سلێمانی، هونەرمەند بەختیار هەڵەبجەیی بەسەرکردەوە.
لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ستایشی هەوڵەکانی هونەرمەندی کرد بۆ خزمەتکردنی هونەری کوردی.
هونەرمەند بەختیار هەڵەبجەیی، سەرقاڵی دروستکردنی پەیکەری تایبەت بە هونەرمەند قالە مەڕەیە، کە بەشێکی زۆری کارەکانی تەواو بووە و لە بەردێکی تایبەت دایدەتاشێت.
قالە مەڕە، نازناوی قادر عەبدوڵڵا زادەیە، لە 23ـی تشرینی یەکەمی 1925 لە بۆکان لەدایکبووە و هەر لە منداڵییەوە هۆگری ئامێری شمشاڵ بووە و دەیان ئاوازی ڕەسەنی کوردی لە تەلەڤزیۆن و ئێزگە کوردییەکان تۆمار کردووە.
دوای تەمەنێک لە خزمەتکردنی هونەری کوردی، رۆژی 21ـی ئایاری 2009، لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دواییکردووە.

