رۆژی چوارشه‌ممه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌یاوه‌ری دكتۆر عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به بۆنه‌ی 27 مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان، سه‌ردانی باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی كرد.
ئومێد خۆشناو په‌یامی پیرۆزبایی گه‌یانده کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان و جەختی له‌سه‌ر برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی شاری هه‌ولێر كرده‌وه كه ریشه‌یه‌كی قوولی هەیە.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان، سوپاسی خۆیان به پارێزگاری هەولێر راگه‌یاند، كه له هه‌موو بۆنه‌و به‌رنامه‌یه‌كیاندا هاوكار و هه‌ماهه‌نگیان بووه.

