لە پێنجەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور لە شاری جددە، ئەدریان برۆدی، ئەستێرەی جیهانی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار، بووە میوانی تایبەتی فێستیڤاڵەکە و لە دانیشتنێکی کراوەدا باسی لە وێستگە گرنگەکانی ژیانی هونەری خۆی دەکات.
برۆدی کە بە ڕۆڵە کاریگەرەکەی لە فیلمی “The Pianist” ناوبانگی دەرکرد و بووە گەنجترین ئەکتەر لە مێژوودا کە خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری سەرەکی وەربگرێت،
ئەمڕۆ شەممە، لە فێستیڤاڵەکەدا باسی لە دوایین پرۆژەی خۆی بە ناوی (The Brutalist) دەکات. لەم فیلمە نوێیەدا، برۆدی ڕۆڵی تەلارسازێک دەبینێت بە ناوی “لازلۆ تۆس”، کە توانیویەتی سەرنجی ڕەخنەگران لە فێستیڤاڵی ڤینیسیا ڕابکێشێت.
برۆدی جگە لە ئەکتەری، شێوەکاریشە و خاوەنی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی خۆیەتی و پێشانگای شێوەکاریی لە نیویۆرک کردووەتەوە.

