zagros news agency

جەیمس کامیرۆن شەڕی مانەوەی مرۆڤ لە سینەما دەکات

لە کاتێکدا شەپۆلی زیرەکیی دەستکرد (AI) هەڕەشە لە زۆربەی پیشەسازییەکان دەکات، جەیمس کامیرۆن، دەرهێنەری ئەفسانەیی سینەما، هێڵێکی سووری بۆ بەرهەمە نوێیەکەی کێشا. 

بەر لە نمایشکردنی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی (Avatar: Fire and Ash)، کامیرۆن بە دەنگێکی بەرز رایگەیاند، فیلمەکەی پشت بە ئەدای راستەقینەی مرۆڤ دەبەستێت و هیچ دیمەنێکی بە زیرەکیی دەستکرد دروست نەکراوە.

کامیرۆن لە لێدوانێکی تێروتەسەلدا بۆ ماڵپەڕی (ComicBook) گوتی: “ئێمە رێز لە هونەری نواندن و داهێنانی ئەکتەرەکانمان دەگرین. ئێمە نامانەوێت جێگەیان بگرینەوە یان کورتکراوەیەک بۆ کارەکانیان دابنێین”. 

جەختیشی کردەوە، فیلمەکانی ئاڤاتار سەر بە قوتابخانەیەکەی سینەمان کە “ڕۆح و هەستی مرۆڤ” تێیدا سەنتەرە، نەک شیکارییەکانی کۆمپیوتەر.

هاوکات زۆی سالدانا، ئەستێرەی سەرەکی فیلمەکە کە ڕۆڵی “نیتەیری” دەبینێت، باسی لەو ماندووبوونە جەستەییە کرد کە ئەکتەرەکان بینیویانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆلێژی هونەرە جوانەكان فێستیڤاڵی ساڵانەی بەشی سينەما و شانۆ سازکرد

ART

لە هەولێر پێشانگەی “خەونەكانی گۆنا” كرایەوە

ART

لە کاتی نمایشکردنی “Final Destination” سەقفی سینەما رووخا

ART