zagros news agency

دیکاپریۆ: ژیریی دەستکرد جێگەی داهێنانی مرۆڤ ناگرێتەوە

لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئەستێرەی جیهانیی سینەما، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری “Time” نیگەرانی و بۆچوونی خۆی لەبارەی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە سینەمادا خستەڕوو. 

دیکاپریۆ جەختی کردەوە، تەکنەلۆژیا هەرچەندە توانای داهێنانی هەیە، بەڵام هەرگیز جێگەی هەست و داهێنانی مرۆڤ ناگرێتەوە.

گوتیشی: “ڕەنگە ژیریی دەستکرد ببێتە ئامرازێک بۆ یارمەتیدانی دەرهێنەرە گەنجەکان، بەڵام مەترسیشە بۆ سەر هەلی کاری زۆرێک لە هونەرمەندان”.

دیکاپریۆ نموونەی بەوە هێنایەوە کە گۆرانییە دروستکراوەکانی ژیریی دەستکرد کە دەنگی گۆرانیبێژە گەورەکان تێکەڵ دەکەن، ڕەنگە بۆ ساتێک سەرنجڕاکێش بن، بەڵام دوای ١٥ خولەک لەبیر دەکرێن، چونکە “ڕۆحی مرۆڤ و پەیوەندیی ڕاستەقینەیان تێدا نییە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاوی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی هه‌ولێر له‌‌ 72 كاتژمێردا ده‌گاته‌ ‌20 گه‌ڕه‌ك و شوێنی هه‌ولێر

یاسین

وەزارەتی نێوخۆی سووریا: هەوڵێکی بۆمبڕێژکردنی کەنیسەیەک لە تەرتووس پووچەڵ کرایەوە

یاسین

کیا ئاستی فرۆشتنی بەرز دەکاتەوە

ART