zagros news agency

دانیێل کرەیگ: دوای وازهێنانم لە “جێمس بۆند” چێژێکی زیاتر لە نواندن دەبینم

 

دانیێل کرەیگ، ئەستێرەی سینەمای بەریتانی و پاڵەوانی پێشووی زنجیرە فیلمەکانی “جێمس بۆند”، باس لە ژیانی پیشەیی خۆی دەکات دوای ماڵئاواییکردن لەو کاراکتەرە جیهانییە.

کرەیگ کە تەمەنی ٥٧ ساڵە و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٢١ لە پێنج فیلمدا ڕۆڵی سیخوڕە نهێنییەکەی بینیوە، ئاشکرای کرد کە ئێستا کراوەترە بەڕووی ئەزموونی نوێدا. ئەو دەڵێت: “پێشتر قورسایی کاراکتەری بۆند وای لێ دەکردم دوودڵ بم لە قبوڵکردنی هەندێک ڕۆڵ، بەڵام ئێستا ئەو شتانە ڕەت ناکەمەوە”.

ئەکتەرە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا زیاتر لە جاران کار دەکات، بەڵام چێژێکی بێ وێنە لە کارەکانی دەبینێت، چونکە دەرفەتی ئەوەی هەیە بەشداری لە پڕۆژەی جیاواز و سەرنجڕاکێشدا بکات. 

بڕیارە بەمزووانە بەشی نوێی فیلمی (Knives Out) بە ناوی (Wake Up Dead Man) نمایش بکرێت کە تێیدا کرەیگ ڕۆڵی لێکۆڵەر “بێنوا بلان” دەگێڕێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

فەزڵ شاکر و محەممەدی کوڕی کۆنسێرتێک لە ئەبوزەبی ساز دەکەن

ART

کاسلین تێرنەر لەبارەی پەیوەندییە خۆشەویستییەکەی لەگەڵ مایکل دۆگلاس دەدوێت

ART