zagros news agency

تیمۆسی شالامێ بڕی ٣٠٠٠ پاوەند دەدات بە چوکلێت

تیمۆسی شالامێ، ئەستێرەی فیلمی (Wonka)، لە سەردانێکی بۆ لەندەن مشتومڕی دروست کرد دوای ئەوەی بڕێکی زۆر پارەی لە کڕینی چوکلێت خەرج کرد. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو زیاتر لە ٣٠٠٠ پاوەندی ئیستەرلینی داوە بە چوکلێتی براندی “ڤینچی” لە فرۆشگای بەناوبانگی “هارۆدز”.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە شالامێ خۆی عاشقی چوکلێتە و ئەم بڕە زۆرەشی وەک دیاریی کریسمس بۆ خێزان و هاوڕێکانی لە ئەمەریکا کڕیوە. 

هەروەها بینراوە کە چوار کارمەندی هوتێلەکەی خەریکی گواستنەوەی سندوقە چوکلێتەکان بوون. ئەم سەردانەی ئەکتەرەکە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکانی بۆ بەشی سێیەمی فیلمی (Dune).

هەواڵی پەیوەندیدار

جەستن باڵدۆنی داوا دەکات داواکاری دادگە کەم بکرێتەوە

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

محەممەد رەمەزان هانا بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبات

ART