پێش نمایشکردنی فەرمی لە سینەماکان لە 19ی ئەم مانگەدا، بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی ئاڤاتار بەناوی “Avatar: Fire and Ash” ڕووبەڕووی شەپۆلێک ڕەخنە بووەتەوە، بەتایبەت بەهۆی بەکارهێنانی تەکنیکێکی وێنەگرتنی جیاواز.
رەخنەکان سەرنجیان خستووەتە سەر بەکارهێنانی تەکنیکی (HFR) کە تێیدا فیلمەکە بە خێرایی 48 وێنە لە چرکەیەکدا نمایش دەکرێت، لەکاتێکدا بینەران ڕاهاتوون لەسەر 24 وێنە لە چرکەیەکدا. ئەمەش بە ئامانجی دروستکردنی وێنەیەکی زیندووتر و راستەقینەترە.
لە وەڵامێکدا بۆ ئەو ڕەخنانە، جەیمس کامیرۆنی دەرهێنەر دەڵێت: “پێموایە داهاتی 2.3 ملیار دۆلاری بەشەکانی پێشوو دەریدەخات کە ڕەنگە ئێوە هەڵە بن. ئەمە فیلمی منە و خۆشم دەوێت.” کامیرۆن هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە پلاتفۆرمەکانی پەخشکردنی راستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر سینەمای نەریتی دروستکردووە و دەبێت بەدوای شێوازی نوێدا بگەڕێن بۆ ڕاکێشانی بینەر.

