zagros news agency

داهاتی “Zootopia 2” ملیار دۆلاری تێپەڕاند

فیلمی ئەنیمەیشنی “Zootopia 2” توانی لە ماوەیەکی پێوانەییدا دەستکەوتێکی گەورە تۆمار بکات. لە کەمتر لە مانگێکدا دوای نمایشکردنی لە ٢٦ی تشرینی دووەمەوە، فیلمەکە توانیویەتی داهاتی جیهانی بگەیەنێتە یەک ملیار و ١٣٧ ملیۆن دۆلار و پلەی دووەمی بۆکس ئۆفیسی جیهانی داگیر بکات.

لە بەشی دووەمدا، “جودی هۆبس” و “نیک وایڵد” وەک دوو پۆلیسی هاوبەش دەگەڕێنەوە، بەڵام دەرکەوتنی مارێک بەناوی “گاری” (کە دەنگەکەی لەلایەن کی هوی کوان-ەوە ئەنجام دەدرێت) هاوسەنگی شارەکە تێکدەدات. 

فیلمەکە بەوە جیادەکرێتەوە کە لە ڕووی تەکنیکییەوە شۆڕشێکی بەرپاکردووە؛ تەنیا بۆ کارەکتەری مارەکە ٣٠٠٠ پارچە (قەسپ) بە وردی دیزاین کراون.

دەرهێنەرانی فیلمەکە، جارێد بوش و بایرۆن هاوارد، جیهانی زۆتۆپیایان فراوانتر کردووە و زیاتر لە ١٧٠ جۆری نوێی ئاژەڵیان بۆ فیلمەکە زیاد کردووە. ئەستێرەکان جەیسۆن بەیتمان، جێنیفەر گودوین و شاکیرا دەگەڕێنەوە بۆ ڕۆڵەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشه‌نگای فۆتۆگرافەری شێرزاد هیرانی کرایەوە

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

ART

مێژووی گۆڵدن گڵۆب لە یەکەم رێوڕەسم تا پەرەسەندنی خەڵاتەکە

ART