zagros news agency

جۆرج کلوونی بۆ کۆچی دوایی خوشکەکەی: ئەو پاڵەوانی من بوو

میدیا جیهانییەکان هەواڵی کۆچی دوایی “ئەدیلا ئادا زێدلەر” خوشکە گەورەی ئەکتەری ناوداری ئەمریکی جۆرج کلوونییان لە تەمەنی 65 ساڵیدا ڕاگەیاند. 

بەگوێرەی گۆڤاری “پیپڵ”، ئادا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە ناوەندێکی تەندروستی لە ویلایەتی کێنتاکی گیانی لەدەستداوە.

جۆرج کلوونی لە پەیامێکی پڕ لە سۆزدا بۆ خوشکەکەی gوتی: “خوشکم ئادا لە بەرچاوی مندا پاڵەوان بوو، بە ورەیەکی بەرز و بە شێوەیەکی ئازایانە ڕووبەڕووی شێرپەنجە بووەوە، تا ئێستا کەسم نەبینیوە بەو ڕادەیە ئازا بێت. من و ئەمەل زۆر بیرت دەکەین.” 

بڕیارە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بەڕێوەبچێت.

کلوونی تەمەن 63 ساڵ، لەم دواییانەدا باسی لەوە کردبوو کە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنییەوە، بڕیاری داوە چیتر لە فیلمە ڕۆمانسییەکاندا بەشداری نەکات و شوێن بۆ ئەکتەرە گەنجەکان چۆڵ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. سالار عوسمان هونەرمەند سەباح زاخۆیی بەسەردەکاتەوە

ART

لەبارەی تەندروستی عادل ئیمامەوە؛ پەیامێکی فەرمی لە نەقیبی هونەرمەندانەوە

ART

جۆنی دێپ لە گوندێکی ئینگلتەرا ژیانێکی نوێ دەستپێدەکات

ART