zagros news agency

کێت وینسلێت پەردەی لەسەر سەختییەکانی کاری دەرهێنان لادا

کێت وینسلێت، ئەستێرەی جیهانیی تەمەن 50 ساڵ، پەردەی لەسەر سەختییەکانی یەکەم کاری دەرهێنانی لادا و ڕایگەیاند، ئەنجامدانی چەندین ئەرک لە یەک کاتدا لە فیلمی (Goodbye June)دا، ئاڵنگارییەکی گەورە بووە بۆی.

وینسلێت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (Digital Spy) ئاماژەی بەوە کرد، کە سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن جۆ ئەندەرزی کوڕییەوە نووسراوە. سەرەتا تەنیا مەبەستی بووە وەک بەرهەمهێنەر و ئەکتەر بەشدار بێت، بەڵام دواتر بڕیاری داوە ئەرکی دەرهێنانیش بگرێتە ئەستۆ. 

وینسلێت دەڵێت: “دەزانم لە ئەنجامدانی چەندین کار لە یەک کاتدا باشم، بەڵام ئەمەیان زۆر بوو”.

ئەو خانمە ئەستێرەیە هەوڵی داوە ڕۆڵەکەی خۆی بداتە ئەکتەرێکی دیکە، بەڵام ستافی فیلمەکە و کۆمپانیای نێتفلێکس ڕەزامەند نەبوون. وینسلێت گوتیشی: “کاتێک نێتفلێكس وتی نەخێر و کۆمەڵێک ئەکتەری گەورەی وەک هێلین مێرین و تۆنی کۆلێت-یش لە فیلمەکەدا بوون، چۆن دەبوو ڕۆڵیان لەگەڵدا نەگێڕم؟”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیدریس ئێلبا دەبێتە جیمس بۆندی نوێ؟

ART

خەڵاتی مەهاباد قەرەداغی بۆ ئافرەتی خوێنەر و ڕۆشنبیر ڕاگەیێندرا

ART

حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی کرایەوە

ART