zagros news agency

ئاڤاتار 345 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە و جەیمس کامیرۆن پەیامی هەیە

فیلمی خەیاڵیی (Avatar: Fire and Ash) لە دەرهێنانی جەیمس کامیرۆن، لە ماوەی تەنیا هەفتەیەکدا توانی 345 ملیۆن دۆلار داهات لە جیهاندا کۆبکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی (Variety)، فیلمەکە لە یەکەم هەفتەی نمایشیدا کە لە 17ی ئەم مانگە دەستیپێکرد، تەنیا لە ئەمریکا 134 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە. 

ئامانجی کامیرۆن ئەوەیە داهاتی ئەم فیلمە 2 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.

هاوکات، جەیمس کامیرۆن نامەیەکی فەرمی ئاراستەی تەواوی سینەماکانی جیهان کردووە و تێیدا ڕێنمایی وردی داوە سەبارەت بە چۆنیەتی نمایشکردنی فیلمەکە. 

کامیرۆن داوای کردووە ئاستی ڕۆشنایی، دەنگ و ڕێکخستنی وێنەکان بە وردی بەپێی ئەو فایلە تەکنیکییە بێت کە لەگەڵ فیلمەکەدا نێردراوە، تاوەکو بینەران باشترین ئەزموونی سینەمایییان هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “The World Of John Wick: Ballerina” لە سینەماکاندا

ART

رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتیبی “زەماوندى سيمرخ” بەڕێوەچوو

ART