فیلمی ئەنیمەیشنی “Zootopia 2” توانی لە ماوەیەکی پێوانەییدا داهاتەکەی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بگەیێنێتە ملیارێک و 286 ملیۆن دۆلار.
ئەم بەرهەمە نوێیەی کۆمپانیای واڵت دیزنی کە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە نمایشکراوە، درێژەپێدەری چیرۆکی بەشە سەرکەوتووەکەی پێشووە.
لەم بەشەدا کارەکتەرە خۆشەویستەکانی وەک “جودی هۆبز” و “نیک وایڵد” رووبەڕووی پیلانێکی نوێ دەبنەوە، ئەوەش دوای دەرکەوتنی کارەکتەرێکی نوێ بە ناوی “گاری دی سنەیک” کە مارێکی ژەهراوی و کۆمیدییە.
بەگوێرەی ئامارەکانی دیزنی، فیلمەکە یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گەورەکانی بواری ئەنیمەیشن و زیاتر لە 170 کارەکتەری جیاوازی تێدا بەکارهاتووە.
جگە لە جێنیفر گودوین و جەیسۆن بێتمان، هونەرمەندی جیهانی “شاکیرا”ش بە دەنگی خۆی وەک کارەکتەری (گازێل) لەم بەشەدا بەشدارە.

