ماکۆلای کۆڵکین، ئەستێرەی فیلمی بەناوبانگی “Home Alone”، دوای ساڵانێکی زۆر لە دوورکەوتنەوەی، نهێنییەکانی تەمەنی منداڵیی و هۆکاری جێهێشتنی سینەمای ئاشکرا کرد.
کۆڵکین رایگەیاند، ئەو گۆشەگیرییەی لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی “Home Alone”دا هەستی پێکردووە، وای لێکردووە لە تەمەنی هەرزەکارییدا بڕیاری دوورکەوتنەوە بدات. ئەو دەڵێت: “من تەنیا دەمویست لەگەڵ هاوتەمەنەکانی خۆم بم، بچمە ئاهەنگەکان و وەک منداڵێکی ئاسایی بژیم، بەڵام ناوبانگ هەموو ئەو ساتانەی لێ زەوت کردبووم”.
پاڵەوانەکەی “هۆم ئەلۆن” ئاماژە بەوەش دەکات کە لەو کاتەدا هیچ تیمێکی هاوتەمەنی خۆی لەگەڵ نەبووە و زۆربەی کاتەکان بە تەنیا کاری کردووە.
کۆڵکین کە ئێستا باوکی دوو منداڵە و ژیانێکی ئارام لەگەڵ بریندا سۆنگ بەڕێ دەکات، دەڵێت: “ناوبانگ وەک زەنگێک وایە، کاتێک لێدرا، ناتوانیت بێدەنگی بکەیتەوە.”

