zagros news agency

براد پیت ڕووبەڕووی کێشەیەکی یاسایی نوێ دەبێتەوە

ئەستێرەی جیهانی، براد پیت، دوای ساڵانێک لە ململانێی یاسایی لەگەڵ تەڵاقدراوەکەی (ئەنجێلینا جولی)، ئێستا ڕووبەڕووی لێدانێکی یاسایی نوێ بووەتەوە. 

کۆمپانیایەکی بەرهەمەکانی چاودێریی پێست، براد پیت بە “پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتیی فیکری” تۆمەتبار دەکات.

بەگوێرەی سکاڵاکە، کۆمپانیاکەی براد پیت (Beau Domaine) ناوی براند و لۆگۆ و دیزاینی ماڵپەڕەکەی لە براندێکی دیکە بە ناوی (Beau D) کۆپی کردووە کە پێش ئەو لە بازاڕدا هەبووە. 

خاوەنی کۆمپانیا ڕکابەرەکە داوای ٧٥ هەزار دۆلار قەرەبوو دەکات و دەڵێت هەوڵەکانیان بۆ ڕێککەوتنی دۆستانە سەرکەوتوو نەبووە. ئەم کێشەیە لە کاتێکدایە پیت هێشتا لە ململانێدایە لەسەر خاوەندارێتیی کۆشکی (Chateau Miraval).

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

مايلی سايرس پەردە لەسەر نهێنیی گۆرانییە نوێیەکەی لادەبات

ART

هەڵکەوت مستەفا چیرۆکی کچە نیشانشکێنێکی کورد بە جیهانی دەکات

ART