zagros news agency

ئەلیسا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ لە جیهانی میوزیکدا تۆمار دەکات

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، ئەلیسا، گەیشتنی کۆی گوێگرتنەکانی لە ئەلبووم و گۆرانییەکانی لەسەر پلاتفۆرمی “ئەنگامی” بۆ یەک ملیار جار ڕاگەیاند. 

ئەلیسا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) سوپاسی هەوادارانی کرد و ئەمەی بە دەستکەوتێکی گەورە لە کاروانی هونەرییدا ناوبرد.

هاوکات لەگەڵ ئەم سەرکەوتنە، بڕیارە ئەلیسا ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی کانوونی یەکەم، لە تونس و لەسەر شانۆی “قوبە رادێس” کۆنسێرتێکی گەورە ئەنجام بدات. 

ئەمە یەکەم دەرکەوتنی ئەلیسایە لە تونس دوای دابڕانێکی شەش ساڵە، کە هەوادارانی بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناکۆکییە گشتییەکانی نێوان بێن ئەفلێک و لیزا بارلۆ

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART