zagros news agency

دانیال ڕادکلیف ١٣٧ ملیۆن دۆلاری هەیە

کۆمپانیای “جیلمۆر جاکۆبس” ڕاپۆرتێکی نوێی دەربارەی سامانی ئەستێرەی بەریتانی دانیال ڕادکلیف بڵاوکردەوە. 

بەگوێرەی داتا داراییەکان، سامانی ئەکتەری زنجیرە فیلمەکانی هاری پۆتەر تاوەکو کۆتایی مانگی ئازاری ٢٠٢٥ گەیشتووەتە نزیکەی ١٣٧.٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

ئەم سامانە دابەشبووە بەسەر وەبەرهێنانی دارایی، خانوبەرە و کاشی نەقد. ڕادکلیف تەنیا بە سامانی فیلمەکانی هاری پۆتەر نەوەستاوە، بەڵکو ئێستا ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ درامای تەلەفزیۆنی لە ڕێگەی زنجیرەیەکی کۆمیدی نوێ بە ناوی (The Fall and Rise of Reggie Dinkins) کە تێیدا ڕۆڵی دەرهێنەرێکی فیلمی دیکۆمێنتاری دەگێڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Kingdom of the Planet of the Apes” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

پێشانگەیەکى شێوەکاریى هاوبەشى مامۆستایان کرایەوە

ART