zagros news agency

بەشدار سامی کۆچی دوایی کرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، کۆچی دوایی شاعیر بەشدار سامی ڕاگەیاند و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر بەشدار سامی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە وێڕای دەربڕینی داخ و پەژارەی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئەو شاعیرە جوانەمەرگە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە، دۆست و هاوڕێیانی کردووە و هیوای خواستووە ڕووحی شاد بێت و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.

بەشدار سامی، یەکێک بوو لە دەنگە نوێیەکانی شیعر لە شاری هەولێر و خاوەنەی چەند بەرهەمێکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پانۆرامای دیداری “سۆشیالمیدیا پانتاییەک لە روانگەی یاساییەوە”

ART

راگەیاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

نووسراوێکی بەپەلە بۆ بەشێک له مامۆستایان و فەرمانبەران دەرکرا

یاسین