دادگای کارگێڕی لە میسر بڕیاری “سەندیکای پیشە میوزکییەکان”ی بۆ قەدەغەکردنی گۆرانیگوتنی هەیفا وەهبی لە میسر هەڵوەشاندەوە.
دادگا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە پاراستنی ئازادیی داهێنانی هونەرییە کە لە دەستووردا چەسپێنراوە.
ئەم کێشە یاساییە دوای ئەوە هات کە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا سەندیکاکە مۆڵەتی کارکردنی لە هەیفا وەهبی سەندبووەوە، بەڵام پارێزەرانی هونەرمەندەکە تانەیان لە بڕیارەکەدا.
دەستەی متمانەپێکراوانی دەوڵەت ڕایانگەیاند، سەندیکا لە دەسەڵاتی یاسایی خۆی لایداوە. هەیفا وەهبی لای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی بە بڕیاری دادگا دەربڕی و ڕایگەیاند کە ڕێزێکی زۆری بۆ دادوەریی میسر هەیە و بەم زووانە لە ڕێگەی کاری نوێوە دەگەڕێتەوە ناو هەوادارانی لەو وڵاتەدا.

