zagros news agency

سیدنی سوینی دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی کۆتایی زنجیرەی “Euphoria”

دوای نزیکەی سێ ساڵ لە وەستان و چاوەڕوانی، ئەستێرەی گەشەسەندوی هۆلیوود، سیدنی سوینی، گەڕانەوەی خۆی بۆ بەشداریکردن لە وێنەگرتنی وەرزی سێیەم و کۆتایی زنجیرەی بەناوبانگی “Euphoria” ڕاگەیاند. 

سوینی لە لێدوانێکیدا لە کاتی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکی، ئاماژەی بەوە کرد، زۆر بە پەرۆشە بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لەسەر زنجیرەکە و گوتی: “هەست دەکەم دەگەڕێمەوە بۆ لای خێزانەکەم”. 

جەختی لەوە کردەوە، زۆربەی ئەندامانی تیمی کارکردن هەمان کەسانی پێشوون، ئەمەش هەستێکی ئارام و خۆشی پێدەبەخشێت، چونکە لە تەمەنی بیست ساڵییەوە لەگەڵیاندا کار دەکات. 

هۆکاری دواکەوتنی بەرهەمهێنانی ئەم وەرزە بۆ مانگرتنی سەرتاسەریی نووسەران و ئەکتەران لە ساڵی ٢٠٢٣ و دواکەوتنی تەواوبوونی سیناریۆکە لەلایەن نووسەر و داهێنەری زنجیرەکە، سام لێڤنسن، دەگەڕێتەوە. پلاتفۆرمی HBO پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەمە دواین وەرزی زنجیرەکە دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت کۆتاییەکی شایستە بۆ چیرۆکی کارەکتەرەکان دابنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی هونەری لەبارەی رۆڵ و پێگه‌ی ژن له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا كرایه‌وه‌

ART

لە هەولێر پێشانگەیەکی وێنەی فۆتۆگرافی وەرزشی کرایەوە

ART

فیلمی “جيران” لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نمایش دەکرێت

ART