zagros news agency

داهاتووی “Avatar” بەندە بە سەرکەوتنی بەشی سێیەم

بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی ئاڤاتار بە ناونیشانی “Avatar: Fire and Ash” توانی داهاتەکەی بگەیەنێتە ٨٥١ ملیۆن و ٦٩٥ هەزار دۆلار و پێگەی خۆی لە سەرووی لیستی باکس ئۆفیسدا بپارێزێت.

جەیمس کامێرۆن، دەرهێنەری جیهانی، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ گۆڤاری “Entertainment Weekly” ئاماژەی بەوە کرد، چارەنووسی بەشەکانی چوارەم و پێنجەمی زنجیرەکە بەندە بەو سەرکەوتنە داراییەی کە بەشی سێیەم بەدەستی دەهێنێت.

کامێرۆن دەڵێت: “ئەگەر نەمانتوانی بەشەکانی چوارەم و پێنجەم بەرهەم بهێنین، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکەم و وردەکاریی چیرۆکەکانیان بۆ هەواداران ئاشکرا دەکەم، بەڵام هیوادارم ملحەمەکە بەردەوام بێت”. 

پێشبینی دەکرێت بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە، داهاتی فیلمەکە هاوشێوەی بەشەکانی پێشوو لە دوو ملیار دۆلار نزیک بێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای دیزنی لەگەڵ ماکۆلی کۆلکین تاوتوێی فیلمێکی نوێ دەکات

ART

بەشی دووەمی “Beetlejuice” فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

ART

خەڵاتی رێز و وەفا پێشکەش بە نەجمەدین غوڵامی کرا

ART