فیلمی خەیاڵیی (Avatar: Fire and Ash) بەردەوامە لە دروێنەکردنی داهات و لەگەڵ کۆتاییهاتنی یەکەم هەفتەی ساڵی نوێی 2026، توانی سنووری یەک ملیار دۆلار لە ئاستی جیهانیدا تێپەڕێنێت. لە ناوخۆی ئەمریکاشدا، داهاتی فیلمەکە گەیشتە 300 ملیۆن دۆلار.
هاوکات لەگەڵ ئەم سەرکەوتنە، مایلی سایرس، ئەستێرەی ناوداری جیهانی، باسی لە ئیلهامی گۆرانییە نوێیەکەی کرد بە ناوی (Dream as One) کە بۆ ئەم فیلمە گوتوویەتی.
مایلی رایگەیاند، ناونیشانی فیلمەکە “ئاگر و خۆڵەمێش” کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژیانی تایبەتی خۆی هەبووە، بەو پێیەی پێشتر لە ئەزموونی دووبارە بنیادنانەوەی ژیانی دوای “خۆڵەمێش” و وێرانبووندا ژیاوە (ئاماژە بۆ سووتانی ماڵەکەی). وتیشی: “کرۆکی ئەم چیرۆکە توانای دووبارە هەستانەوەیە دوای شکستی گەورە”.

