zagros news agency

وێنەگرتنی وەرزی سێیەمی “Wednesday” دەستپێدەکات

پلاتفۆرمی نێتفلێکس ڕایگەیاند، شوباتی داهاتوو وێنەگرتنی وەرزی سێیەمی زنجیرەی ناوداری “Wednesday” دەستپێدەکات. بەهۆی ئەم وادەیەشەوە، پێشبینی دەکرێت نمایشکردنی زنجیرەکە بکەوێتە کۆتایی ساڵی 2027.

لە وەرزی نوێدا، ئەستێرەی جیهانی ئیڤا گرین پەیوەندی بە تیمی زنجیرەکەوە دەکات و ڕۆڵی “ئۆفیلیا فرۆمپ”، خوشکی مۆرتیشا ئادامز دەگێڕێت. ئەم کارەکتەرە لە کۆتایی وەرزی دووەمدا تەنیا بۆ چەند چرکەیەک لە پشتەوە دەرکەوت، بەڵام لەم وەرزەدا دەبێتە یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکان.

جینا ئۆرتێگا لە ڕۆڵی “وێنز دەی” بەردەوام دەبێت و ئەمجارەش ڕووبەڕووی نهێنی تەمومژاوی و مەترسی گەورەتر دەبێتەوە لە ئەکادیمیای “نیڤەرمۆر”. 

وەرزی یەکەم و دووەمی زنجیرەکە ریکۆردی بینەریان لە نێتفلێکس شکاند و هەوادارانی ئەم دراما کۆمیدییە ڕەشە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەردەوامی چیرۆکەکە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

گومانەکان لەسەر گیانلەدەستدانی کۆرت کۆبین دوای 30 ساڵ سەر هەڵدەدەنەوە

ART

مارگۆت ڕۆبی و گێڕانەوەی نوێی چیرۆکی “Wuthering Heights”

ART