zagros news agency

زۆی سالدانا دەبێتە پڕداهاتترین خانمە ئەکتەر لە مێژوودا

ئەستێرەی جیهانی زۆی سالدانا توانی نازناوی پڕداهاتترین خانمە ئەکتەر لە مێژووی سینەمادا بۆ خۆی مسۆگەر بکات، دوای ئەوەی پێش سکارلێت جۆهانسن کەوت. 

ئەم سەرکەوتنە گەورەیە دوای پەخشی بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی ئەڤاتار “Avatar: Fire and Ash” هات، کە داهاتی گشتی فیلمەکانی سالدانای گەیاندە ١٥.٤٦ ملیار دۆلار. 

سالدانا بەهۆی بەشداریکردنی لە زنجیرە فیلمە هەرە سەرکەوتووەکانی وەک Avatar، Marvel (بە ڕۆڵی گامۆرا)، و Star Trek گەیشتووەتە ئەم لووتکەیە.

دەستپێکی ڕاستەقینەی سالدانا لە ساڵی ٢٠٠٩ بوو، بەڵام ساڵی ڕابردوو وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە ژیانی پیشەییدا کاتێک خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆبی بۆ فیلمی “Emilia Pérez” بەدەستهێنا، ئەمەش سەلماندی کە ئەو تەنها ئەکتەری فیلمە خەیاڵییە گەورەکان نییە، بەڵکو لە ڕووی نواندنیشەوە خاوەن توانایەکی بێوێنەیە. 

سکارلێت جۆهانسن سەرەڕای دابەزینی بۆ پلەی دووەم، بەڵام هێشتا بە یەکێک لە کاریگەرترین ئەکتەرەکان دەمێنێتەوە، بە تایبەت دوای سەرکەوتنی دوایین فیلمی “Jurassic World: Rebirth”.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای گۆگل چەند تایبەتمەندیەکی زیاد کرد بۆ گۆگل فۆتۆ

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” لە وڵاتی رووسیا بەڕێوەده‌چێت

ART