zagros news agency

گەڕانەوەی جیم کاری بۆ فیلمی “Sonic 4”

ئەستێرەی جیهانی جیم کاری ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوەیەکی چاوەڕواننەکراو بۆ زنجیرە فیلمی ناوداری “Sonic the Hedgehog”. سەرەڕای ئەوەی کەسایەتی “دکتۆر ڕۆبۆتنیک” کە جیم کاری ڕۆڵی دەگێڕا، لە کۆتایی بەشی سێیەمدا کۆچی دوایی کرد، بەڵام ڕاپۆرتە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمپانیای پاراماونت پیکچەرز لەگەڵ ئەم ئەکتەرە لە گفتوگۆدایە بۆ بەشداری لە بەشی چوارەمدا.

 

دانیال ڕیچمەن، نووسەر و چالاکوانی بواری سینەما، ئاشکرای کردووە کە چیرۆکی بەشی نوێ پشت بە “گەشتکردن بەناو کاتدا” دەبەستێت، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی ڕۆبۆتنیک بۆ ناو ڕووداوەکان.

 

پێشبینی دەکرێت گەڕانەوەی ئەم کەسایەتییە لە ڕێگەی ئەو تەکنەلۆژیایەوە بێت کە باپیرەی (دکتۆر جێرالد ڕۆبۆتنیک) دایهێنابوو. فیلمی “Sonic 4” بڕیارە لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٧ لە سینەماکان نمایش بکرێت.

 

چیرۆکی ئەم بەشە تا ڕادەیەک لە یاری “Sonic CD” وەرگیراوە کە لە ساڵی ١٩٩٣ دەرچووە، تێیدا کەسایەتییە دڵخوازەکانی وەک “ئەیمی ڕۆز” و “میتال سۆنیک” دەردەکەون. سۆنیک لەم بەشەدا هەوڵ دەدات حەوت بەردی کات کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە کۆنترۆڵکردنی جیهان بکات.

 

گەڕانەوەی جیم کاری بۆ ئەم ڕۆڵە دەبێتە جێگەی دڵخۆشی هەوادارانی، بەتایبەت کە پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە دەیەوێت لە کاری ئەکتەری دووربکەوێتەوە، بەڵام سەرکەوتنی گەورەی فیلمەکە و خۆشەویستی بۆ کەسایەتی ڕۆبۆتنیک وای لێکردووە دووبارە بیر لە گەڕانەوە بکاتەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان کۆتای دێت

سەڵاح

سەرۆک بارزانی: ڕاپەرین پەیامێکی ڕوون بوو کە گەلی كوردستان زیندووە و ئازادی و سەربەستی دەوێت

سەڵاح

ترەمپ چیپی کۆمپانیای Nvidia بۆ ولاتی چین رادەگرێت

یاسین