ئێوارەى رۆژی چوارشەممە 2026.1.21، بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر، لەبەردەوامی وەرزی زستانەیدا، لە چوارچێوەی پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر” لەنمایشێکی تایبەتدا، لە سینەمای ئیمپایەر لە هەولێر بەڵگەفیلمی (كوردانی لەبیركراو ) نمایش كرد.
فیلمەکە لەدەرهێنانی محمەد حاجی قادر و بەرهەمهێنانی تۆڕی میدیای كوردستانە بە هاوكاریی ماڵی فەیلی.
لە نمایشکردنی فیلمەکە زەعیم عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و فەلاح حەسەن، بەرپرسی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و هونەر دۆستان و میوانان ئامادەبوون.
پارێزگاری هەولێر، وێرایی دەستخۆشی لە تۆڕی میدیای كوردستان و ماڵی فەیلی بۆ بەرهەمهێنانی بەڵگە فلمەكە، هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ دەرهێنەر و ستافی تەكنیكی فلمەكە خواست.
بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر، لە چوارچێوەی پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر”، هەموو رۆژانی چوارشەممە فیلمێکی کودی بە ئامادەبوونی دەرهێنەرەکەی لە سینەمای ئێمپایەر لە هەولێر نمایش دەکات و بینەران دەتوانن بێ بەرامبەر ئامدەی نمایشەکە بن.

