zagros news agency

تایلۆر سویفت ریکۆردێکی مێژوویی دەشکێنێت

تایلۆر سویفت، ئەستێرەی جیهانیی پۆپ، لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا مێژوویەکی نوێی تۆمارکرد و بوو بە گەنجترین ژن کە بچێتە نێو “هۆڵی ناودارانی نووسەرانی گۆرانی”.

سویفت بە جیاوازیی نزیکەی دە ساڵ ریکۆردی پێشووی شکاند و چووە ڕیزی گەورە هونەرمەندانی وەک ئالانیس مۆریسێت و ئەندامانی گرووپی کێس. ئەم دەستکەوتە وەک ڕێزلێنانێکە بۆ کاروانە هونەرییە پڕشنگدارەکەی کە خاوەنی ٥٨ پاڵێوراوی خەڵاتی گرامتی و ١٤ بردنەوەیە.

ئەلبوومە نوێیەکەی بە ناوی “The Life of a Showgirl” کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بڵاوکرایەوە، بۆ ماوەی ١٠ هەفتە لە پلەی یەکەمی بیلبۆرد ٢٠٠ مایەوە. بەمەش سویفت بووە یەکەم ژن و سێیەم هونەرمەند لە مێژوودا، لە دوای گرووپی بیتڵز و ئێڵڤیس پریسلی، کە بتوانێت ئەم ئاستە بەرزە بۆ چوار ئەلبووم بەدەستبهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

“ڕامایانا” بە بەشداریی ئەستێرەکانی بۆڵیوود بەرهەم دێت

ART

ئامادەکاری بۆ سازدانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک دەکرێت

ART

رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتیبی “شانۆی کوردی” سازکرا

ART