zagros news agency

کۆچی جەیمس کامیرۆن و خێزانەکەی بۆ نیوزلەندا

جەیمس کامیرۆن، دەرهێنەری ناوداری جیهانی، بڕیاری کۆتایی خۆیدا بۆ گواستنەوەی ژیانی خێزانیی بۆ وڵاتی نیوزلەندا.

کامیرۆن ڕایگەیاند، لە ساڵی ١٩٩٤ەوە عاشقی ئەم وڵاتەیە و لە ساڵی ٢٠١١دا کێڵگەیەکی گەورەی لەوێ کڕیوە بۆ ئەوەی لە قەرەباڵغی کالیفۆرنیا دوور بکەوێتەوە.

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ خێراکردنی ئەم بڕیارە، چونکە کامیرۆن پێی وایە نیوزلەندا زۆر باشتر لە ئەمریکا مامەڵەی لەگەڵ قەیرانەکەدا کردووە. هاوسەرەکەی، سوزی ئامیس، پشتیوانی تەواوی ئەم کۆچە دەکات.

کامیرۆن دوپاتی کردەوە، دوای تەواوکردنی زنجیرە فیلمەکانی “Avatar”، بە یەکجاری لە نیوزلەندا جێگیر دەبێت. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە فیلمی “Avatar: Fire and Ash” سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە و وەک سێیەم پڕداهاتترین فیلمی ساڵی ٢٠٢٥ ناسراوە، کە زۆربەی دیمەنەکانیشی لە سروشتی سیحراوی نیوزلەندا وێنەگیراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Flight Risk” لە سینەماکاندا پێشاندەدرێت

ART

جەستن بیبەر ناوی ئینستاگرامەکەی گۆڕی

ART

ئۆین کووپەر بووە گەنجترین ئەکتەر خەڵاتی هەڵبژاردەی رەخنەگران بباتەوە

ART