zagros news agency

پاتریشیا کلارکسۆن پەیوەندی بە پڕۆژە نوێیەکەی سکۆرسیزییەوە دەکات

خانمە ئەکتەری ئەمریکی، پاتریشیا کلارکسۆن، بە فەرمی پەیوەندی بە تیمی فیلمی نوێی دەرهێنەری جیهانی مارتن سکۆرسیزی کرد بە ناوی “What Happens At Night”.

لەم فیلمەدا هەریەک لە ئەستێرە گەورەکان لیۆناردۆ دی کاپریۆ و جێنیفر لۆرانس ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای “Apple Original Films”ە و لە ڕۆمانێکی نووسەر پیتەر کامیرۆنەوە وەرگیراوە. سیناریۆکەی لەلایەن پاتریک ماربەرەوە نووسراوە.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە هاوسەرێکی ئەمریکی دەکات کە گەشت دەکەن بۆ شارۆچکەیەکی بچووکی ئەوروپی بەفراوی بە مەبەستی هەڵگرتنەوە و بەخێوکردنی منداڵێک، بەڵام گەشتەکەیان بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئاڵۆز دەبێت.

ئەمە نوێترین هاوکاری نێوان سکۆرسیزی و دی کاپریۆیە دوای سەرکەوتنی فیلمی “Killers of the Flower Moon”. کلارکسۆن کە پێشتر سێ خەڵاتی “ئیمی” بەدەستهێناوە، دوایین کاری فیلمی “Lilly” بوو کە لە ئایاری ٢٠٢٥ نمایشکرا و دواتر لە نێتفلێکس بڵاوکرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە مانگی 11 ئەنجام ده‌درێت

سەڵاح

یەکەم گرووپی زیارەتکارانی ئێرانی بەرەو عەرەبستانی سعوودی بەڕێ دەکەون

یاسین

تۆوی برنج بۆ وەرزی هاوین دابەشدەکرێت

سەڵاح