تیمۆسی شالامێ، ئەستێرەی گەنجی سینەما، لە لێدوانێکی دەگمەندا لەبارەی ژیانی تایبەتی خۆی و پەیوەندییەکەی لەگەڵ کایلی جێنەر قسەی کرد.
لە کاتی گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ هەوادارانی، کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا لە پەیوەندی سۆزداریدایە، بە “بەڵێ” وەڵامی دایەوە. بەڵام کاتێک پرسیاری هاوسەرگیری لێکرا، بە پێکەنین و کەمێک شڵەژانەوە گوتی: “ئەمە پرسیارێکی زۆر تایبەتە و تووشی کێشەم دەکات”.
شالامێ تەمەن 30 ساڵ و کایلی تەمەن 28 ساڵ، لە سەرەتای 2023ـەوە پێکەوەن و لەم دواییانەدا زیاتر بە ئاشکرا دەردەکەون، لەوانە لە مەراسیمەکانی گۆڵدن گڵۆب و کریتیک چۆیس.
شالامێ لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ فیلمی “Marty Supreme”، پەیامێکی پڕ لە سۆزی ئاراستەی کایلی کرد و سوپاسی کرد بۆ ئەو سێ ساڵەی کە پێکەوە بوون و گوتی بەبێ ئەو نەیدەتوانی ئەم سەرکەوتنانە بەدەستبهێنێت، ئەمەش کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆیانە هێنا کە باس لە ساردبوونی پەیوەندییەکەیان دەکرا.

