ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە رۆژی جیهانیی شانۆدا رێز لە ژمارەیەک هونەرمەند گیرا

لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ و بە هاوکاری پارێزگای هەولێر، لە رێورەسمێکدا، رۆژی جیهانیی شانۆ پیرۆز کرا.

هەر بەم بۆنەیەوە شـانـۆگەری “ئەوەم بەسـەر هـاتییە” لە نووسینی ئۆلیڤیە شیاتشاری و دەرهێنانی هونەرمەند هیوا سوعاد یونس نمایشکرا.

رێوڕەسمەکە رۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەرپرسی رێکخراوە پیشەییەکان و بەڕێوەبەری هونەری شانۆ و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و رۆشنبیران، لە هۆڵی میدیا لە هەولێر بەڕێوەچوو.

پاشان لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووانەوە، لەبەرامبەر هەوڵ و ماندبوون و مێژووی کاری هونەرییان، بڕوانامەی رێزلێنان و چەپگەگوڵ پێشکەش بە هونەرمەندان خەلیل یابە و یوسف عوسمان کرا.

فۆتۆ: لانەنوزاد

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART

سەردانی توێژەر و هونەرمەندانی زانکۆ بۆ ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد

ART

زانا و مێژوونووس بنیامین حەداد کۆچی دواییکرد

ART