zagros news agency

کارێن گیڵان و جۆش هاچەرسن لە فیلمێکی ترسناک و پڕ لە نهێنیدا کۆدەبنەوە

بە فەرمی ڕاگەیەندرا کە ئەستێرەکان “کارێن گیڵان”، “جۆش هاچەرسن” و “کڵایڤ ئۆین” پێکەوە لە فیلمی نوێی ترسناکی و سەروو سروشتی بەناوی “Blasphemous” بەشدار دەبن.

ئەم فیلمە یەکەم ئەزموونی دەرهێنانی نووسەر “لوک پیۆترۆوسکی”یە، کە پێشتر بە نووسینی چیرۆکی ترسناک ناسراوە.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە قەشەیەکی گەنج و ڕاهێنەرە ئەزمووندارەکەی دەکات کە ئەرکی گواستنەوەی کچێکی جنۆکە لێدراویان پێسپێردراوە بۆ شوێنێکی پارێزراو، بەڵام پڕۆسەکە دەگۆڕێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی خوێناوی و مەترسیدار.

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، سیناریۆی فیلمەکە لە لیستی “Black List”ـی ساڵی 2023ـدا بووە وەک یەکێک لە باشترین سیناریۆ بەرهەم نەهێنراوەکان.

فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیاکانی “Thunder Road” کە بە زنجیرە فیلمی“John Wick” ناسراوە و کۆمپانیای “Seven Bucks”ی سەر بە ئەکتەری جیهانی دواین جۆنسۆن بەرهەم دەهێنرێت.

بڕیارە وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی ئابی داهاتوو لە شاری نیویۆرک دەستپێبکات. بەرهەمهێنەران دەڵێن ئەم فیلمە ئەزموونێکی جیاواز دەبێت و تێکەڵەیەکە لە گفتوگۆی بەهێز و کەسایەتی کاریگەر، کە بینەر دەخاتە ناو قووڵایی کێشە دەروونی و باوەڕییەکانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یادی ماتیۆ پێری لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە

ART

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

“Zootopia 2” داهاتی ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

ART