zagros news agency

دووەمین دیداری مەقام لە کەرکووك بەڕێوەدەچێت

رۆژی یەکشەممە، 13ـی تەممووز، چالاکییەکانی “دووەمین دیداری مەقام لە کەرکووك” دەستیپێکرد و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە کۆتایی بێت.

دیدارەکە، لەلایەن “لیژنەی باڵای دیداری مەقام”ـەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئامانجی زیندووکردنەوە و پاراستنی هونەری رەسەنی مەقامە لە شاری کەرکوك کە بە یەکێک لە لانکە سەرەکییەکانی ئەم هونەرە دادەنرێت.

بەگوێرەی بانگهێشتنامەی فەرمیی دیدارەکە، چالاکییەکان رۆژانە کاژێر ٥:٠٠ی ئێوارە لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیریی کەرکووك بەڕێوەدەچن. لیژنەی باڵای دیدارەکە داوای لە سەرجەم هونەردۆستان و خەڵکی شارەکە کردووە کە ئامادەی چالاکییەکان بن.

ئەمڕۆ دووشەممە دووەم و کۆتا رۆژی دیدارەکەیە و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و شارەزایان و هۆگرانی مەقام ئامادەی بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا زیاتر لە پێنج هەزار پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون

سەڵاح

سەرچاوە ئەمریکایی و پاکستانییەکان: واشنتن و تاران لە چوارچێوەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ نزیک بوونەتەوە

یاسین

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین