zagros news agency

نانسی مایەرز دوای 11 ساڵ دابڕان بە فیلمێکی نوێوە دەگەڕێتەوە

دەرهێنەر و نووسەری بەناوبانگ نانسی مایەرز بڕیاریدا دوای 11 ساڵ دوورکەوتنەوە، بگەڕێتەوە بۆ جیهانی سینەما.

فیلمە نوێیەکەی کە هێشتا ناوی لێنەنراوە، فیلمێکی کۆمیدی و ڕۆمانسییە و بڕیارە لە 25ی کانوونی یەکەمی 2027 لە لایەن ستۆدیۆکانی “وارنەر برادەرز”ـەوە بڵاوبکرێتەوە. کۆمەڵێک ئەکتەری ناودار وەک پێنێلۆپی کروز، کیران کوڵکین، جود لۆ و ئۆین ویڵسن بەشداری تێدا دەکەن.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە گروپێک دەکات کە خەریکی دروستکردنی فیلمێکن و تیشک دەخاتە سەر نهێنییەکانی ئەو پڕۆسەیە.

سەرەتا بڕیار وابوو ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ کۆمپانیای “نێتفلێکس” بێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەسەر بودجەی فیلمەکە کە گەیشتە 150 ملیۆن دۆلار، نێتفلێکس ڕەتی کردەوە و تەنیا 130 ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد، ئەمەش بووە هۆی شکستی گفتوگۆکان.

دواتر وارنەر برادەرز پڕۆژەکەی گرتە ئەستۆ و دەستی بە گەشەپێدانی سیناریۆکە کرد.

نانسی مایەرز کە بە فیلمە سۆزداری و کۆمیدییە سەرکەوتووەکانی ناسراوە، ئەرکی بەرهەمهێنانیشی لە ئەستۆ دەبێت.

هەوادارانی سینەما بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەم گەڕانەوەیەی مایەرزن، چونکە هەمیشە کارەکانی تام و چێژێکی تایبەتیان هەیە و دەنگدانەوەی گەورە دروست دەکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

تەقینەوەی ژیریی دەستکرد ئەپڵ ناچار دەکات نرخی ئایفۆن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە

یاسین

ئەندامێکی په‌له‌مانی عێراق: ترلیۆنێك و 900 ملیار دیناری فرۆشی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت دیار نییه‌

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا دەکات

یاسین