zagros news agency

هالی بێری هێرش دەکاتە سەر گاڤین نیوسۆم بەهۆی “بەڵێنە درۆینەکانی”

ئەستێرەی جیهانی هالی بێری، ڕەخنەی توندی لە گاڤین نیوسۆم، حاکمی ویلایەتی کالیفۆرنیا گرت، بەهۆی ئەوەی بەڵێنەکانی سەبارەت بە باشترکردنی چاودێری تەندروستی ژنان لە تەمەنی نائومێدیدا جێبەجێ نەکردووە.

بێری ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای لێدوانە میدیاییەکانی نیوسۆم بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەنراوە.

ناکۆکییەکە لەسەر “یاسای یەکسانی چاودێری تەمەنی نائومێدی”یە کە بێری داکۆکی لێدەکات، بەڵام نیوسۆم بەهۆی تێچووی زۆرەوە ڕەتیکردەوە.

بێری هۆشداری دا بە نیوسۆم و گوتی: “ناتوانیت پشتگوێمان بخەیت، خەبەرت بێتەوە گاڤین”.

ئەو ئەکتەرە جەختی کردەوە، یەک لەسەر شەشی ژنان بەهۆی نیشانەکانی ئەم تەمەنەوە ناچارن کارەکانیان بەجێبهێڵن، ئەمەش زیان بە ئابووری و کۆمەڵگە دەگەیەنێت و پێویستە وەک قەیرانێکی تەندروستی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی سێیەمی “The Summer I Turned Pretty” دەستیپێکرد

ART

پێشانگەی وێنە ئەرشیفییەكانی پەروەردە كرایەوە

ART

جێنیفەر لۆپێز: مادۆنا ئیلهامبەخشی نەوجەوانیی من بوو

ART