zagros news agency

کۆچی دوایی براد ئارنۆڵد دەنگی گرووپی “3 “Doors Down

براد ئارنۆڵد، گۆرانیبێژی سەرەکی و دامەزرێنەری گرووپی ڕۆکی ئەمریکی “3“Doors Down، لە تەمەنی 47 ساڵیدا دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

گرووپەکە لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیان لە ئینستاگرام ڕایانگەیاند کە ئارنۆڵد بە هێمنی لە کاتی خەودا و لەناو خێزانەکەیدا گیانی سپاردووە. ئەم هەواڵە بووە هۆی دڵتەنگییەکی زۆر بۆ هەوادارانی میوزیکی ڕۆک لە جیهاندا.

ئارنۆڵد بە یەکێک لە دەنگە دیارەکانی دوو دەیەی ڕابردوو دادەنرا، بەتایبەت بە گۆرانییە بەناوبانگەکانی وەک “Kryptonite” و “Here Without You” ئەو تەنیا گۆرانیبێژ نەبوو، بەڵکو لە سەرەتای دامەزراندنی گرووپەکەدا وەک ژەنیاری تەپڵ و نووسەری گۆرانییەکانیش ڕۆڵی سەرەکی هەبوو.

لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ئاشکرای کردبوو، تووشی شێرپەنجەی گورچیلە بووە و نەخۆشییەکە بۆ سییەکانیشی گواستراوەتەوە، ئەمەش وایکرد گرووپەکە هەموو کۆنسێرتەکانیان هەڵبوەشێننەوە. هاوڕێکانی بە مرۆڤێکی بێوەی و خاوەن باوەڕ و دڵسۆز بۆ خێزانەکەی وەسفی دەکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

تیمۆسی شالامێت: رۆڵەکەم لە “Marty Supreme” باشترینە لە مێژووی کارەکانمدا

ART

ڕۆژەیەکی نوێ لە جیهانی “The Lord of the Rings” بەرهەم دەهێندرێت

ART

هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەستێرەی هیندی شیڤالی جاریوالا ئاشکرا بوو

ART