zagros news agency

مارگۆت ڕۆبی و گێڕانەوەی نوێی چیرۆکی “Wuthering Heights”

خانمە ئەکتەری ئوسترالی، مارگۆت ڕۆبی، وردەکاری نوێی سەبارەت بە فیلمە نوێیەکەی بەناوی “Wuthering Heights” (بەرزاییەکانی وێزەرینگ) ئاشکرا کرد، کە وەرگیراوە لە ڕۆمانە بەناوبانگەکەی ئیمیلی برۆنتی. ڕۆبی ڕایگەیاند، ئەم وەشانە نوێیە باس لە چیرۆکێکی خۆشەویستی تاریک و پڕ لە ئازار دەکات کە لە سەرەتاوە مەحکومە بە شکست.

لەم فیلمەدا مارگۆت ڕۆبی ڕۆڵی “کاثی” دەگێڕێت و جەیکوب ئێلۆردی ڕۆڵی “هیسکلیف” دەبینێت. ڕۆبی ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندی نێوان هەردوو کارەکتەرەکە لەم فیلمەدا زۆر توندوتیژ و پڕ لە نائومێدی و سادیزمە.

بڕیارە کۆمپانیای وارنەر برادەرز فیلمەکە لە 11ـی شوباتی داهاتوودا، هاوکات لەگەڵ هەفتەی ڤالانتاین، لە سینەماکانی جیهان نمایش بکات.

دەرهێنەری فیلمەکە، ئیمیرالد فینێل، هەوڵی داوە ڕەهەندە دەروونی و جیاوازییە چینایەتییەکانی ناو چیرۆکە ڕەسەنەکە بە شێوازێکی مۆدێرن و هەستیار نیشان بدات.

مارگۆت ڕۆبی بە گاڵتەجاڕییەوە ئاماژەی بەوەش کرد، خۆی و جەیکوب هەردووکیان خەڵکی ویلایەتی کوینزلاندی ئوسترالیان، بەڵام لەم فیلمەدا ڕۆڵی دوو کەسایەتی زۆر ناسراوی ناو ئەدەبیاتی ئینگلیزی دەگێڕن.

ئەم بەرهەمە سینەماییە چاوەڕوانییەکی زۆری لێ دەکرێت، بەتایبەت بەهۆی ناوبانگی ڕۆمانەکە و بەشداری ئەستێرە دیارەکانی هۆلیوود.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ بەرنامەی پاڵپشتیی دارایی بۆ ڕزگاربووانی داعش ڕادەگەیەنرێت

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان

سەڵاح

هێزی نێوخۆی تورکیا لە ١٦ شاران هێرشیان کردە سەر گروپە نایاساییەکان

یاسین