zagros news agency

چارەنووسی مباپێ بۆ جامی سوپەر یەکلایی کرایەوە

 

لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی چارەنووسی کردنی کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی لە یاری جامی سوپەری ئیسپانیا ئاشکرا کرد و ئەوەی ڕاگەیاند یاریزانەکە ناتوانێت بۆ یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە جامی سوپەر بەشداری بکات.

بەپێی زانیاریەکانی مارکا بێت ڕیاڵ مەدرید خۆیان ڕێگەیان بە کیلیان نەداوە بەشداری بکات ئەمەش بەهۆی ئازار لە ئەژنۆی و نایانەوێت یاریزانەکە بکەوێتە حاڵەتێکی مەترسیدار،کە پشوودانی مباپێیان وەکو چارەسەر داناوە.

مباپێ ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید درەوشاوەتەوە و سەرەڕای هەبوونی کۆمەڵێک ئەستێرە لە تیپەکە،بەڵام مباپێ لەدووەمین وەرزی خۆیدا لەگەڵ مێرێنگی وەکو ئەستێرەی یەکەم دەبینرێ و کاریگەری تەواوی هەبووە بەسەر ئاستی ڕیاڵ مەدرید.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆمبێكی چێندراو له‌ ناوچه‌ی (ئه‌لمیزه‌)ی دیمه‌شق ته‌قییه‌وه‌

یاسین

لویس دیاز بە خێرایی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن رادەهێنێت

یاسین

سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان: عێراق بێباکانە و یەكلایەنانە بڕیاری وەستاندنى شایستە داراییەکانی هەرێمیان دا

سەڵاح