zagros news agency

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 348 ملیۆن و 66 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 153 ملیۆن و 781 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 194 ملیۆن و 285 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

براد پیت باسی ئەو ئەکتەرانە دەکات زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بووە

ART

فیلمی “Resident Evil” دەستپێکێکی بەهێزی لە بۆکس ئۆفیسدا هەیە

ART

سەعد لمجەرەد یەکەم پەیام دوای بڕیاری زیندانیکردنی بڵاودەکاتەوە

ART