zagros news agency

دەستپێکردنی 76ەمین فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین بە فیلمێکی ئەفغانی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، چالاکییەکانی 76ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین (بەرلینالە) بە فەرمی دەستیپێکرد. ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە بە نمایشی فیلمی “No Good Men” یان “پیاوی چاک نییە” کرایەوە، کە سێیەمین فیلمی درێژی دەرهێنەری ئەفغانی، شەهربانۆ ساداتە.

فیلمەکە لە نمایشی بەیانییەکەیدا پێش کردنەوەی فەرمی، پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا و هۆڵەکانی نمایش پڕبوون لە بینەر کە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانەوە ئامادەبوون بۆ بینینی ئەم بەرهەمە نوێیە.

چیرۆکی فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر ژیانی ژنانی ئەفغانی و تێیدا شەهربانۆ سادات بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش تێکەڵەیەک لە ڕۆمانسییەت و کۆمیدیای خستووەتە ڕوو.

فیلمەکە باس لە کارەکتەری “نارۆ” دەکات، کە تاکە وێنەگری مێینەیە لە تەلەفزیۆنی کابول و پێیوایە هیچ پیاوێکی چاک لە ئەفغانستاندا نەماوە، بەڵام گەشتێکی کار لەگەڵ پەیامنێرێک بە ناوی “قەدرەت” پێش گەڕانەوەی تاڵیبان، گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەیدا دروست دەکات.

ئەم فیلمە بەرهەمێکی هاوبەشی ئەڵمانیا، فەرەنسا، نەرویج، دانیمارک و ئەفغانستانە. لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا 22 فیلم کێبڕکێ لەسەر خەڵاتەکانی ورچی زێڕین و زیوین دەکەن، کە بەرهەمی 28 وڵاتی جیاوازن و تێیدا 9 فیلم لەلایەن دەرهێنەرە ژنەکانەوە کار ئاراستە کراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەردەوام دەبن و یاری ئاگرین هەیە

یاسین

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆمار کرد

یاسین

پەرلەمانتاری عێراقی: زۆر بوونی ڕیژەی دانیشتووان زیانبارە

یاسین