zagros news agency

نێتفلێکس پۆستەری وەرزی حەوتەمی زنجیرەی “Virgin River” بڵاوکردەوە

هەوادارانی زنجیرە درامای ڕۆمانسی “Virgin River” لە چاوەڕوانییەکی گەورەدان، دوای ئەوەی پلاتفۆرمی نێتفلێکس پۆستەری فەرمی وەرزی حەوتەمی زنجیرەکەی بڵاوکردەوە.

بڕیارە هەموو ئەڵقەکانی ئەم وەرزە لە ڕۆژی 12ـی ئازاری داهاتوو بە یەکجار بڵاوبکرێنەوە. جێگەی سەرنجە کە نێتفلێکس تەنیا بەوە نەوەستاوە، بەڵکو پێش نمایشکردنی وەرزی حەوتەم، بڕیاری نوێکردنەوەی زنجیرەکەی بۆ وەرزی هەشتەمیش داوە، ئەمەش نیشانەی سەرکەوتنە گەورە و بەردەوامەکانی ئەم بەرهەمەیە لەسەر ئاستی جیهانی.

زنجیرەی “Virgin River” کە ئەستێرەکانی وەک ئەلیکساندرا برێکنڕیدج و مارتن هێندێرسۆن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، باس لە چیرۆکی ژیان و عەشق و ئاڵنگارییەکانی شارۆچکەیەکی بچووک دەکات.

لەم وەرزە نوێیەدا، چەندین ئەکتەری نوێ دەردەکەون، لەوانە ستایسی فاربەر کە ڕۆڵی کچی لیلی دەگێڕێت، هەروەها زیبی ئالن کە وەک خوشکی جاک، کە پارێزەرێکی زیرەک و سەرنجڕاکێشە، دەردەکەوێت.

ئەم زنجیرەیە بەهۆی چیرۆکە مرۆیی و سۆزدارییەکانیەوە توانیویەتی بنکەیەکی جەماوەری گەورە بۆ خۆی دروست بکات و هەموو وەرزێک دەبێتە یەکێک لە پڕبینەرترین بەرهەمەکانی نێتفلێکس. بە بڵاوبوونەوەی وەرزی حەوتەم، بینەران چاوەڕێی وەڵامی زۆرێک لەو پرسیارانەن کە لە کۆتایی وەرزی شەشەمدا بە کراوەیی مابوونەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

(Stranger Things) وەرزی کۆتایی لە سێ بەشدا بڵاودەبێتەوە

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

ڕاسڵ کرۆ هێرش دەکاتە سەر بەشی دووەمی فیلمی ‘Gladiator’

ART