کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرز بە فەرمی وادەی نمایشکردنی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی ناوداری “The Mummy”ـی ڕاگەیاند، کە بڕیارە لە 19ـی ئایاری 2028 لە سینەما نمایش دەکرێت.
فیلمەکە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی دووانە خۆشەویستەکە، برێندان فرەیزەر و ڕاشێل وایز بۆ کەسایەتییەکانی (ریک و ئیڤلین ئۆکۆنێڵ).
فرەیزەر دوای 20 ساڵ لە دوایین بەشداریی لە ساڵی 2008 دەگەڕێتەوە، لەکاتێکدا ڕاشێل وایز کە لە بەشی سێیەمدا دیار بوو، بۆ یەکەمجارە لە دوای ساڵی 2001ـەوە دەردەکەوێتەوە. فیلمەکە لە دەرهێنانی مات بێتینێلی و تایلەر جیلیتە و سیناریۆکەی لەلایەن دەیڤید کوجیشال نووسراوە.
برێندان فرەیزەر خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، ئەمە ئەو پڕۆژەیەیە کە ساڵانێکی زۆرە چاوەڕێی دەکات.
بینەران هیوادارن ئەم بەشە نوێیە بتوانێت سەرکەوتنی بەشە ڕەسەنەکان بگەڕێنێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی وەشانی ساڵی 2017 بە پاڵەوانێتی تۆم کروز نەیتوانی وەک پێویست ڕەزامەندی هەواداران بەدەستبهێنێت.

