zagros news agency

جێنیفەر لۆپێز ٢٠٢٦ بە زنجیرەیەک نەشتەرگەریی جوانکاری دەست پێ دەکات

ئەستێرەی جیهانی جێنیفەر لۆپێز (٥٦ ساڵ)، ساڵی ٢٠٢٦ی بە بڕیارێک دەست پێکرد کە نیگەرانیی نزیکەکانی لێکەوتەوە، کاتێک سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد کە ناوبراو پلانی هەیە زنجیرەیەک نەشتەرگەریی جوانکاری ئەنجام بدات. 

ئەم بڕیارە دوای ساڵێکی سەخت دێت کە تێیدا ڕووبەڕووی جیابوونەوە لە (بێن ئەفلێک) و ڕەخنەی پیشەیی بووەوە.

لۆپێز بەم دواییانە لە ئاهەنگێکدا لە هندستان بە دەرکەوتنێکی نوێوە بینرا دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک، کە بە وتەی خۆی “ژیانی گۆڕیوە” و متمانەی بەخۆی بۆ گەڕاندووەتەوە. 

سەرەڕای ئەوەی لۆپێز دڵخۆشە بە ئەنجامەکان و بەدوای تەکنیکە کۆرییەکان و چارەسەر بە خانەی جذعی (Stem Cell) دەگەڕێت، بەڵام خێزان و هاوڕێکانی نیگەرانن لەوەی کە ئەمە ببێتە سەرەتایەک بۆ ئاڵوودەبوون بە نەشتەرگەرییەکان بەهۆی ئەو فشارە دەروونییانەی لەسەریەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی دووەمی “Hellbound” بڵاودەکرێتەوە

ART

پاتریک برۆیل تۆمەتەکانی دەستدرێژیی سێکسی ڕەت دەکاتەوە

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART